٧ی تهمموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- ئەمڕۆ دوایین ڕۆژە بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لەھەرێمی کوردستان، لەوبارەیەوە بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ڕاگەیاند، لەرۆژی (١٥)ی حوزەیرانەوە کەیەکەم ڕۆژی کردنەوەی بنکەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بوو لەھەرێمی کوردستان، تا ئێستا لەسنوری پارێزگای سلێمانی، لەکۆی ملیۆنێک و (١٩٥) ھەزارو (٩٤٩) دەنگدەر، تەنھا دووسەد ھەزار ھاوڵاتی سەردانی بنکەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانیان کردووە.
وتیشی:\" ئەمڕۆ دوایین ڕۆژی کردنەوەی بنکەکانی نوێکدنەوەی تۆماری دەنگدەران دەبێ وبۆ ئەو مەبەستەش داوای لەھاوڵاتیان کرد ئەمڕۆ سەردانی بنکەکان بکەن، تا زامنی بەشداریکردنیان بکەن لەھەڵبژاردنەکاندا و مافی دەنگدانیان نەفەوتێت.
"