بەهۆی تەقینەوەی مینەوە لەماوەت پێشمەرگەیەك گیانی لەدەستدا

بەهۆی تەقینەوەی مینەوە لەماوەت پێشمەرگەیەك گیانی لەدەستدا
٧ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- بەهۆی ئاگر كەوتنەوە و تەقینەوەی مین لەنێوان گوندەكانی سەفرە و گەڵاڵە لەقەزای ماوەت، پێشمەرگەیەك گیانی لەدەستدا. لەناوچەیەكی شاخاوی نێوان گوندەكانی سەفرە و گەڵاڵە لەقەزای ماوەت ئاگرێك كەوتەوە و هێزەكانی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال بۆ هاوكاریكردنی تیمەكانی ئاگركوژێنەوە چوونە شوێنی رووداوەكە. لەلێدوانێكیدا بۆ كەناڵی گەلی كوردستان ئازاد عومەر قایمقامی قەزای ماوەت رایگەیاند: دوای ئەوەی ئاگرەكە بەشێكی زۆری كۆنترۆڵكرا، لەكاتی كوژاندنەوەی ئاگرەكەدا مینێك بەیەكێك لەپێشمەرگەكانی سكرتاریەتدا تەقیوەتەوە و پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی ماوەت بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە و تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوە.

-GK
Top