فەلاح مستەفا: هەرێمی كوردستان مێژوویەكی تاڵی لەگەڵ ئاوارەبوون هەیە
لە كۆبوونەوەیەكدا كە سوهام جەبەلی یاریدەری بەرپرسی فەرمانگە ئامادەبوو، خاتوو لێیلا زەرۆگی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری و دابینكردنی پێداویستیە سەرەتاییەكان بۆ ئەو ئاوارە سوریانەی كە لە هەرێم نیشتەجێن. پاشان مەبەستی سەردانەكەی روونكردەوە كە ئەویش ئاڵوگۆڕی بیروڕا بوو بۆ دانانی پلانێك بۆ زیاتر یارمەتی دانانی ئاوارە سوریەكان لە هەرێم دا.
لەلایەن خۆیەوە بەرپرسی فەرمانگە، رێكخراوە نەتەوە یەكگرتووەكانی بە هاوبەشی سەرەكی لە كارەكانی حكومەتی هەرێم وەسفكرد و ڕایگەیاند كە \"كوردەكان مێژوویەكی دوورو درێژیان لەگەڵ ئاوارەبوون هەیە هەر كوردیش لە مانای تاڵی ئاوارەبوون تێدەگات\"". بەڵام ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەدان ئاوارەی سوری و عێراقی و كریستیان دەكات.
فەلاح مستەفا ئاماژەی بە رەوشی ئێستای سوریای كرد كە بە جۆرێك گاریگەری نەرێنی كردووتە سەر ووڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە، بۆیە لەسەر كۆمەڵگای نێودەوڵەتی پێویستە میكانیزمێك دابرێژن بۆ كۆتایی هێنان بە رەوشی ئێستای سوریا بە جۆرێك یارمەتی ئاوارەكان بدات بۆ ئەوەی بگەرێنەوە زێدی خۆیان.
پاشان بەرێزیان ووتی: ئەگەرچی هەرێمی كوردستان بۆ لانكەی حەوانەوەی ئاوارە ناوخۆیی و دەرەكیەكان، بەڵام حكومەتی هەرێم ناتوانێ پێداویستی هەمووان دابین بكات، بۆیە لەسەر كۆمەڵگای نێودەوڵەتی پێویستە هەوڵەكانیان چڕ بكەنەوە بۆ پێشكەشكردنی هاوكاریەكانیان بۆ ئاوارەكانی سوریا.
لەدوایدا، نوێنەرە تایبەتیەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان ووتی: ئێمە هەوڵەكانی كاربەدەستانی هەرێم لەبەر چاو دەگرین، هەوڵ دەدەین گرنگی بە رەوشی منداڵانی سوریا بدەین لەرووی دابینكردنی خوێندن و تەندروستیەكی باش بۆیان. بۆ ئەو مەبەستە، ناوبراو دووبارە ئاماژەی بە هاوكاریەكانی حكومەتی هەرێم كرد لەرووی دابینكردنی ئاسایشی كەمپەكان و دوورخستنەوەی منداڵانی ئاوارە لە كاركردن لەسەر شەقامەكان.
هەروەها، رەوشی ئێستای عێراق و ناوچەكەو پەیوەندیەكانی نێوان هەولێر و بەغداو سەردانەكەی ئەم دواییانەی سەرۆَكی هەرێمی كوردستان بۆ روسیا و چەند ووڵاتێكی ئەوروپی تەوەرەیەكی تری دانیشتنەكە بوو.
لە كۆتایدا، هەردوولا جەختیان لە پتەو كردنی پەیوەندیە دوولایەنەكان كردەوە بۆ زیاتر خزمەت گەیاندن بە ئاوارەكانی سوریا لەناو هەرێمی كوردستان."
