سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد
کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە ڕاوێژ و ڕاگۆڕینەوە سەبارەت بە کەیسی پەیوەست بە دەستوور و هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی هەرێم و دوا بڕیارەکانی پەرلەمانی کوردستان لەوبارەوە.
لە ڕۆژانی داهاتوودا بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ مەبەستی ڕاوێژی زۆرتر لەگەڵ لایەنەکانی تر کۆدەبێتەوە.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا گۆڕانکارییە نوێیەکانی گۆڕەپانی سیاسیی عێراق و کوردستان و ناوچەکە باسی لێوە کرا.
هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانەکەی بۆ فەڕەنسا و دیدارەکانی لەو وڵاتە بۆ کۆبوونەوەکە باس کرد.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا سەردانی چاوەڕوانکراوی سەرۆکی هەرێم بۆ بەغدا کە لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت، باسی لێوە کرا و گفتوگۆی لەبارەوە کرا. لەو سەردانەدا شاندێکی حکومی و سیاسیی پێکهاتوو لە نوێنەری حزبەکان هاوڕێیەتیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن.
