4ی تهمموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- حکوومەتی ئوردن ئاشکرای کرد کە رۆژی یەکشەممە داهاتوو، بانگخوازی ئیسلامی عومەر مەحمود عوسمان کە بە ئەبو قەتادە ناسراوە لەلایەن هەواڵگری بەریتانیاوە رادەستیان دەکرێتەوە ئەوانیش بەپی یاسا ناوبراو دادگایی دەکەن ، رۆژنامەی ئەخباری ئوردنی لە سەرچاوەیەکی فەرمی حکوومەتی ئوردنی گواستەوە، کە دوای ئەوەی هەردوو حکوومەتی ئوردن و بەریتانیا رێککەوتنێکیان لەبارەی رادەستکردنەوەی بەندکراوان ئیمزا کرد، دەست بەجێ حکوومەتی دێڤید کامیرۆن لە بەریتانیا دەستی کرد بە رێوشوینی رادەستکردنەوەی ئەبو قەتادەی میسری بە داداگای ئوردن و بەمشێوەیەش، بەیانی زووی رۆژی یەکشەممە ناوبراو لەرێگای فرۆکەیەکی سەربازییەوە رادەستی هێزەکانی ئەمنی دەکرێت. شایەنی باسە: ئەبو قەتادەی میسری بانگخوزێکی ئیسلامییە و تۆمەتی جولاندنی گەنجان و پالپێوەنانیان بۆ جیهاد کردن لەدژی حکومەتاکان خراوەتە پاڵی.