دادگای دانیمارك لیسانسی سێ كەناڵی كوردی هەڵوەشاندەوە
ماڵپەڕی سون خەبەری توركی بڵاویكردووەتەوە كە ئەمرۆ دادگای دانیمارك بە تاوانی پرۆپاگەندە كردن بۆ پەكەكە سزای 874 هەزار دولاری بە سەر كومپانیای مزوپوتامیا برودكشەن سەپاندووە.
دادگا هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە هەر سێ كەناڵی رۆژ تیڤی، ستێرك تیڤی و ئیم ئیم سی پرۆپاگەندەی پەكەكە دەكەن و پەكەكەیش بە پێ یاساكانی دانیمارك رێكخراوێكی تیرۆریستییە بۆیە دادگا بریار بە هەڵوەشاندنەوەی لیسانسی ئەو سێ كاناڵە دەدات
