په‌یمانگه‌ی دادوه‌ریی پزیشكی ده‌ڵێت هیچ ته‌رمێك به‌هۆی قه‌رز گلنه‌دراوه‌ته‌وه
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له چه‌ند ده‌زگایه‌كی ڕۆژنامه‌نووسی بلاَو كراوه‌ته‌وه كه گوایه نه‌خۆشێك له نه‌خۆشخانه‌ی ژینی ئه‌هلی، نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه و پاشان خه‌وێنراوه و دوای ئه‌وه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌هۆی قه‌رزی نه‌شته‌رگه‌ری و خه‌واندن، ته‌رمه‌كه‌ی گلدراوه‌ته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه دكتۆر یاسین كه‌ریم، سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری پزیشكی هه‌رێم، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی ئه‌م ته‌رمه له ڕۆژی 22ی مانگی ڕابردوو له نه‌خۆشخانه‌ی ژینه‌وه ڕه‌وانه‌ی دادوه‌ریی پزیشكی كراوه و تیایدا داوایان كردووه ئه‌م ته‌رمه له‌لای خۆمان بهێڵینه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هیچ كه‌سێكی له‌گه‌ڵ نییه.
گوتیشی \"له ڕۆژی 26ی هه‌مان مانگی ڕابردوو له نه‌خۆشخانه‌ی ژینی هه‌ولێره‌وه نووسراوی ڕه‌سمیمان بۆ هاتووه كه ئه‌و كه‌سه‌ی نامه‌كه‌ی پێیه خاوه‌ن ته‌رمه‌كه‌یه و ته‌رمه‌كه‌ی بده‌نه‌وه. ئێمه‌ش ته‌رمه‌كه‌مان پێداوه‌ته‌وه. بۆیه هه‌موو ده‌نگۆیه‌كی دیكه ناڕاسته كه له‌وباره‌یه‌وه بلاَوكراوه‌ته‌وه.\""
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه دكتۆر سه‌لاح به‌كر، به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ژین، گوتی \""ئه‌و نه‌خۆشه به‌هۆی قه‌رزه‌وه ته‌رمه‌كه‌ی گلنه‌دراوه‌ته‌وه له‌كاتێكدا 28 ملیۆن دینار قه‌رزی له‌سه‌ر بووه، چونكه دوای مردنه‌كه‌ی، ئێمه له هه‌موو ئه‌و قه‌رزه خۆشبووینه كه له سه‌ری بووه به‌تایبه‌تیش كه هیچ كه‌سێكی له‌گه‌ڵدا نه‌بووه.\"""
