داوا دەكرێت ئەو پاڵێوراوانەی كە 50 ملیۆن دینارەكەیان داوە وەری بگرنەوە
گوتیشی: لەچەند رۆژی رابردوودا حەوت كەس فۆرمی كاندیدبوونیان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە كۆمسیۆن وەرگرت و هەندێكیان فۆڕمەكانیان گەڕاندەوەو هەندێكیشیان نەیانگەڕاندوتەوە، بەڵام ئەوانەی كە فۆرمەكەیان گەڕاندۆتەوەو سەرجەم رێكارە یاساییەكانیان گرتۆتەبەر دەبوو 50 ملیۆن دینار بدەن بە كۆمسیۆن ئەمەش یەكێكە لە مەرجەكانی خۆ كاندیدكردن بۆ ئەو پۆستە بۆیە ئێمە وەكو كۆمسیۆن داوا لەو كاندیدانە دەكەین كە ئەو بڕە پارەیان پێشكەش كردبوو بێن بڕە پارەكە وەربگرنەوە .
سەبارەت بە ژمارەی ئەو كاندیدانەی كە ئەو بڕە پارەیان پێشكەش كردووە ناوبراو بێ ئاكایی خۆی دەربڕی، بەڵام سەرچاوەیەك لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بە kdp.infoی راگەیاند: كە تاوەكو ئێستە دوو پاڵێوراو ئەو بڕە پارەیان پێشكەش كردووەو ئێستە دەتوانن بێن بڕە پارەكەیان وەربگرنەوە.
