بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ى ویلایه‌تى بارزانیدایه
شوان قه‌ڵادزه‌یی گوته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى له كوردستان/عێراق به (باس‌نیوز)ى راگه‌یاند \"رۆژى 30 حوزه‌یران/یۆنیۆى رابردوو، فراكسیۆنى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌نگیان داوه به‌پرۆژه‌ى درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى ویلایه‌تى سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ ماوه‌ى 2 ساڵی تر\"".
گوتیشى \""وه‌كو حزب تا ئێسته هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان له‌مه‌ڕ ئه‌و درێژكردنه‌وه‌یه نه‌كردووه و هه‌ڵوێستى فه‌رمیشمان رانه‌گه‌یاندووه، ئه‌وه‌ى هه‌یه ته‌نها بۆچوونى تاكه كه‌سین له‌مه‌ڕ رووداوه‌كه\"".
قه‌ڵادزه‌یی ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا \""به‌بڕواى من له ساتى گه‌ڕانه‌وه‌ى بارزانیدا بۆ هه‌رێمى كوردستان واژوو له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه یاسایه ناكات، چونكه پێشتر له بۆنه‌ى جیاوازدا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌بێت له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه هه‌ڵبژێردرێ، ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ش له په‌رله‌ماندا ده‌نگى له‌سه‌ر دراوه و به‌ڕێكه‌وتنى مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوو حزبى ده‌سه‌ڵاتدار بووه، بۆیه پێم وانییه بارزانى واژووى له‌سه‌ر بكات\"".
بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى ساڵى 1987 له‌سه‌ر ده‌ستى ژماره‌یه‌ك مامۆستاى ئاینى كورد دروست بووه، له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى و په‌رله‌مانى كوردستاندا له ڕۆژى 25 ته‌مووز/یۆلیۆى 2009 به‌لیستێكى سه‌ربه‌خۆ به‌شداری كرد و خاوه‌نى 2 كورسی په‌رله‌مانى كوردستانه.
رۆژى 30 حوزه‌یران/یۆنیۆى رابردوو، په‌رله‌مانى كوردستان به‌زۆینه‌ى ده‌نگى ئه‌ندامه‌كانى هه‌ردوو پرۆژه یاساى درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى ویلایه‌تى سه‌رۆكى هه‌رێم و خولی سێیه‌مى په‌رله‌مانى په‌سه‌ند كرد.
به‌پێى ئه‌و پرۆژه یاسایانه خولی سێیه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان درێژكرایه‌وه بۆ یه‌كى تشرینى دووه‌م/نۆڤێمبه‌رى 2013 و ماوه‌ى ویلایه‌تى سه‌رۆكى هه‌رێمیش تا 19 ئاب/ئۆگه‌ستسی 2015 درێژكرایه‌وه."
