هەفتەنامەی باس: پارتی و PKK كار بۆ رێككه‌وتنێكی ستراتیژی ده‌كه‌ن
به‌ر له‌و رووداوه‌ی كه رۆژی پێنجشه‌مه 2013/6/27 له شارۆچكه‌ی عامودای سه‌ر به هه‌رێمی حه‌سه‌كه له رۆژئاوای كوردستان رووی دا، كه له كاتی خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری له دژی پارتیی باڵاده‌ستی رۆژئاوای كوردستان، پارتیی یه‌كێتیی دیموكراتی PYD رووی دا، كاتێك هێزێكی چه‌كداری یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل YPG نزیك له پارتیی كرێكارانی كوردستان PKK، له خۆپیشاندانه‌كه نزیك بوونه‌وه و له‌ئه‌نجامدا به‌یه‌كدادان له نێوان خۆپیشانده‌ران و چه‌كداره‌كان دروست بوو، كه به‌هۆیه‌وه 4 چه‌كدار و 3 خۆپیشانده‌ر كوژران.
به‌پێی زانیاریه‌كانی هەفتەنامەی(باس) کە لە ژمارەی ئەمڕۆ سێشەممەیدا بڵاوی کردوونەتەوە، به‌ر له‌و رووداوه دانیشتن و گفتوگۆ له نێوان پارتیی دیموكراتی كورد له سووریا (الپارتی) و پارتیی یه‌كێتیی دیموكراتی PYD، هه‌بووه، ئه‌وه‌ش وای كردووه كه سه‌نگه‌رگرتن له یه‌كتری له دوای ئه‌و رووداوه‌وه زۆر توند نه‌بێت و دۆخه‌كه هێور بێته‌وه.
به‌پێی زانیاریه‌كان رێككه‌وتنه‌كه له سه‌ر ئاستێكی باڵایه و به هه‌وڵ و پێشنیازی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی كورد و دۆستی كورد داوا له پارتیی دیموكراتی كوردستان و پارتیی كرێكارانی كوردستان كراوه، كه له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌ما و پره‌نسیپێك رێككه‌وتنێكی ستراتیژی ئه‌نجام بده‌ن.
زانیارییه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه، پارتیی دیموكراتی كوردستان به‌وه رازی بووه كه كێشه‌ی كورد له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستان به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه چاره بكرێت و ئه‌و پێشنیازه‌شی په‌سه‌ند كردووه، ئێستایش ئاماده‌سازی ده‌كرێت بۆ دانیشتن و ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له نێوان پارتیی دیموكراتی كوردستان و پارتیی كرێكارانی كوردستاندا.
گوته‌بێژی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كورد له سووریا (الپارتی)، نووری بریمۆ، جه‌ختی له‌سه‌ر دانیشتن و گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ پارتیی یه‌كێتیی دیموكراتی PYD كرده‌وه و ئاشكرای كرد به‌ر له رووداوی عاموودا دانیشتن له نێوانیاندا هه‌بووه، به‌ڵام دانیشتنه‌كان نهێنی بوون.
گوتیشی: \"هه‌موو لایه‌ك له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین كه كوتله‌ی كوردی بكه‌ین به یه‌ك و له‌و دۆخه‌ی ئێستای سووریا كورد ببێت به ره‌قه‌مێكی گرنگ له هاوكێشه سیاسییه‌كه، تاوه‌كو كوتله‌ی كوردی به‌ده‌ر بێت له پڕۆژه‌ی عه‌ره‌بی سوننه و شیعه و ستراتیژێكی تایبه‌ت به خۆی هه‌بێت\"".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی (الپارتی) راشیگه‌یاند له‌م ماوه‌یه‌دا دانیشتنی PYD و پارتی له هه‌ولێریش بووه، مه‌به‌ست تیایدا ئه‌وه بووه كه رێككه‌وتنی هه‌ولێر كه به چاودێریی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2012 له‌لایه‌ن لایه‌نه كوردییه‌كانی سووریا واژۆ كرا جێبه‌جێ بكرێت.
گوتیشی: \""هه‌موو دانیشتنه‌كانی نێوان پارتی و PYD و (الپارتی) بۆ رێككه‌وتنێكه تاوه‌كو جارێكی دیكه دۆخی خراپ و ناخۆش له نێوان لایه‌نه كوردییه‌كان له هیچ شوێنێك روو نه‌دات\"".
نووری بریمۆ ئاماژه‌یشی دا، ئه‌وان پێشبینی ده‌كه‌ن و هیواخوازیشن ئه‌و دانیشتنانه به رێككه‌وتن و چاره‌كردنی كێشه‌كان كۆتاییان بێت.
نوێنه‌ری پارتیی یه‌كێتیی كورد PYD له هه‌رێمی كوردستان، هاوكات جه‌عفه‌ر حه‌نان، ئاشكرای كرد له سلێمانی دانیشتنیان له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی كوردی سووریا و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان هه‌بووه و هه‌ردوولا نزیكبوونه‌وه له نێوانیاندا هه‌بووه.
گوتیشی: \""دانیشتن و گفتوگۆ له‌نێوان لایه‌نه كوردییه‌كان هه‌یه كه كێشه‌ی كورد له‌سه‌ر ئاستی هه‌رچوار پارچه‌كه‌ی كوردستان به ئاشتییانه چاره بكرێت و پره‌نسیپی هاوبه‌ش بدۆزرێته‌وه، داوای ئێمه‌ش ئه‌وه‌یه كه به هه‌موو لایه‌ك بتوانین مافه‌كانی گه‌لی كورد بپارێزین\"".
جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌وڵێك هه‌یه كه رژانی خوێنی كورد به ده‌ستی یه‌كتری حه‌رام بكرێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك دۆخێكی وا دروست نه‌بێت كه براكوژی روو بدات.
(باس) دەڵێت په‌یوه‌ندیی به گوته‌بێژی پارتیی كرێكارانی كوردستان و پارتیی دیموكراتی كوردستانه‌وه كرد، به‌ڵام به هۆی داخستنی ژماره مۆبایله‌كانیان په‌یوه‌ندییه‌كان دروست نه‌بوون."
