ماڵێک لە سلێمانی ئاگری گرت
ئێشكگری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سلێمانی به NNA ڕاگه‌یاند، پێش كاتژمێر 12ی شه‌و، له‌گه‌ڕه‌كی ئازادی ئاگر له‌خانوویه‌كی سێ نهۆمیدا كه‌وتووه‌ته‌وه، ده‌ستبه‌جێش تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه.
وتیشی:\"ئۆتۆمبیلێك‌و نهۆمێكی خانووه‌كه سوتاوه، به‌ڵام تیمه‌كان ڕێگه‌یان له‌وه گرتووه، دوو نهۆمه‌كه‌ی دیكه بسوتێن‌و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئاگره‌كه كۆنترۆڵ كراوه\"".
سه‌رچاوه‌كه‌ی به‌رگری شارستانی باسی له‌وه‌شكرد، بێجگه له‌زیانی ماڵی، هیچ زیانێكی گیانی له‌ئاكامی ئه‌و ڕووداوه نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و ڕووداوه‌ش، كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر بووه له‌ئۆتۆمبیله‌كه‌دا، دواتر ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه بۆ ناو خانووه‌كه.
"
