2ی تهمموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- د.ئەرسەلان بایز سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەمیانی بەشداریكردنی لەبەرنامەی گەرماو گەرمی كەناڵی ئاسمانیی گەلی كوردستاندا رایگەیاند: كاتێ سەردانی رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕانم كرد، بەڕێز نەوشیروان مستەفا رایگەیاند: ئەگەر سەرۆكی هەرێم لەناو پەرلەمان هەڵبژێردرێت، ئەوا من ئامادەم پشتگیری لەبارزانی بكەم كە بۆ چوار ساڵی تر وەك سەرۆكی هەرێم هەڵبژێردرێتەوە.