2ی تهمموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چەند ڕۆژی ئایندەدا دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان و هەڵوێستی خۆی لەسەر هەردوو یاسای درێژکردنەوەی ویلایەتی سەرۆکی هەرێم و خولی پەرلەمان کە لە دانیشتنی رۆژی ٣٠/٦/٢٠١٣ لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە دەرچوون، ڕادەگەیەنێت.
دکتۆر ئومێد سەباح
گوتەبێژی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
١/٧/٢٠١٣