بە سەدان شوێنکار لە گەرمیان بە ھۆی پابەند نەبوون بە رێنماییەکانەوە دووچاری لێپێچینەوەو سزادان ھاتوون

بە سەدان شوێنکار لە گەرمیان بە ھۆی پابەند نەبوون بە رێنماییەکانەوە دووچاری لێپێچینەوەو سزادان ھاتوون
30 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- لە شارۆچکەی کەلار لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی گەرمیان رایگەیاند: لە ماوەی ٦ مانگی ئەمساڵدا لە سنوری ئیدارەی گەرمیان پشکنین بۆ زیاتر لە ٣ ھەزار و ٧٠٠شوێنکار کراوە و بەھۆی سەرپێچی جۆراو جۆریشەوە ٣٣٧ شوێنکار سزا دراون.
حیکمەت ئەحمەد بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی گەرمیان رایگەیاند: لەسەرەتای ئەمساڵەوە لەلایەن لیژنەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان لەسنوری گەرمیان پشکنین بۆ ٣٧٦٨شوێنکار کراوە بەمەبەستی دەست بەسەر داگرتنی خۆراکی خراپ و ماوە بەسەر چوو و گرانی نرخ.
گوتیشی: لەماوەی ئەمساڵدا بەھۆی بوونی خۆراکی خراپ و ماوە بەسەرچوو ١٩٠ شوێنکار و بەھۆی لێکردنەوەی نرخی شمەکەکانیانەوە ١٣٤شوێنکار سزای دارایی دراوت، بەھۆی سەرپێچی جۆراوجۆریشەوە ٩ شوێنکار تر سزای دارایی دراونەو ٣ شوێنکاری دیکەش داخراون، بە ھۆی سەرپێچیەکانەوە بە بڕی زیاتر لە ١٦ ملیۆن دینار سزای دارایی سەرپێچیکاران دراوە.
Top