كورد لەسەر كۆتای ئێزدی و هەژمارنەكردنی 128 سەندووق تانە لە هەڵبژاردنەكان دەدات
دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ لەلایەن كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لیستی برایەتی و پێكەوەژیان بە كۆكردنەوەی 173 هەزار و 628 دەنگ توانی 11 كورسیی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ مسۆگەر بكات، لە دوای ئەویش لیستی موتەحیدون بە سەرۆكایەتیی ئوسامە نوجێفی دێت بە كۆكردنەوەی 149 هەزار دەنگ توانی 8 كورسی بە دەست بهێنێت، لیستی ئیتلافی نەینەوای نیشتیمانی 4 كورسی بە دەست هێناوە، هەروەها لیستی ئیتلافی نەینەوا 3 كورسی، هەروەها هەریەك لە لیستەكانی ئیتلافی جەماوەری عێراقیی و لیستی عێراقی غیری و عەتا و ئیتلافی ئخوەی نەینەوا و هاوپەیمانیی نەینەوا و گردبوونەوەی عەشایرەكانی نەینەوە یەكە و كورسییەكیان بەركەوتووە، هەروەها 64 تانە لە هەڵبژاردنەكان دراون و لەو ڕێژەیە 38 سكاڵا سوور بوون.
سەرۆكی لیستی برایەتی و پێكەوەژیان عیسمەت ڕەجەب بۆ ڕۆژنامەی \"هەولێر\"" دەلێت \""لیستی برایەتی و پێكەوەژیان لیستی یەكەم بووە، بەڵام غەدرێكی زۆر لە كورد كراوە و 128 سەندووق دەنگەكانیان هەژمار نەكراون، كە هەموو سەندوقەكانی ناوچە كوردییەكان بوونە، بۆیە ئێمە وەك لیستی برایەتی و پێكەوەژیان تانە لە هەڵبژاردنەكان دەدەین.\""
سەرۆكی لیستی برایەتی و پێكەوەژیان ئاشكراشی كرد، لەو 11 كاندیدەی لە لیستی برایەتی و پێكەوەژیان دەرچوونە 8 پیاو و 3 ئافرەتن، كە 8 كاندیدی پارتین و 3 كاندیدی یەكێتین، بۆیە بە شێوەی كۆتا دەرچووە، ئۆپۆسیۆن هیچ كورسییەكی بە دەست نەهێناوە، هەروەها پارتی هەر دوو كورسی كۆتای شەبەك و مەسیحی بە دەست هێناون، بەڵام كورسی ئێزدی بە جیاوازی 500 دەنگ دراوەتە لیستی ئیتلافی نەینەوای نیشتیمانی، بۆیە ئێمە گومانمان لەسەر ئەو دەنگانە هەیە و لە بەغدا دەست كاری كراون، ئێمە وەك پارتی و لیستی برایەتی و پێكەوەژیان سكاڵا دەكەین و ئیعتڕازی خۆمان دەنووسین.
شایانی باسە لیستی برایەتی و پێكەوەژیان لە 8 لایەنی سیاسیی كوردستانی پێكهاتبوو بەشداریی لە هەڵبژاردنی پارێزگای مووسڵ كرد. "
