ئۆپۆزسیۆن نه‌یتوانی كاندیدێك بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دیاری بكات
دوای كۆبوونه‌وه سێ قۆڵیه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، نوێنه‌ری هه‌رسێ لایه‌نه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه نه‌گه‌یشتووونه‌ته ئه‌نجام بۆ دیاریكردنی كه‌سێك بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
محه‌مه‌د حه‌كیم وه‌ك نوێنه‌ری هه‌رسێ لایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا له باره‌گای كۆمه‌ڵی ئیسلامی له سلێمانی، كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی لێ به‌رێوه‌چوو، دووپاتی كرده‌وه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له رۆژانی داهاتووشدا به‌رده‌وامی ده‌بێت.
