كۆمه‌ڵی ئیسلامی پشتیوانی له سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ناكات
رۆژی 22/6/2013 سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین ئه‌مینداری پێشووی یه‌كگرتووی ئیسلامی، سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كرد تا پشتیوانیی ئه‌و حزبه به‌ده‌ست بهێنێت بۆ كاندیدكردنی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ده‌ست (باس) كه‌وتوون، سه‌لاحه‌ددین به‌هادین نه‌یتوانیوه قه‌ناعه‌ت به به‌رپرسانی باڵای كۆمه‌ڵی ئیسلامی بهێنێت، تاوه‌كو پشتیوانیی لێ بكه‌ن بۆ خۆكاندیدكرنی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی زانیاریه‌كان پشتیوانی نه‌كردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئه‌مینداری پێشووی یه‌كگرتووی ئیسلامی، پێوه‌سته به خواستی ریزه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه نایانه‌وێت پێشتیوانی له كاندیدێكی سه‌رۆكایه‌تی بكه‌ن كه سه‌ر به كۆمه‌ڵی ئیسلامی نه‌بێت. هه‌وه‌ها پێوه‌ستیشه به رێكنه‌كه‌وتنی ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ر كاندیدێكی دیاریكراو.
دوای بێئومێدبوون له كۆمه‌ڵی ئیسلامی، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌م نزیكانه سه‌لاحه‌ددین به‌هادین سه‌ردانی گردی زه‌رگه‌ته بكات و له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فای رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆ بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ده‌ست بهێنێت.
نازم عه‌بدوڵا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له لێدوانێكدا بۆ (باس) رای گه‌یاند له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌گه‌ڵ مامۆستا سه‌لاحه‌دین هیچ پرۆَتۆكۆڵێك و رێككه‌وتنێك ئه‌نجام نه‌دراوه.
گوتیشی: دیاریكردن و پشتیوانیكردنی كه‌سێك بۆ كاندیدی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، به ره‌زامه‌ندیی هه‌رسێ لایه‌ن ده‌بێت ته‌نیا به ره‌زامه‌ندیی لایه‌نێك نابێت.
نازم عه‌بدوڵا وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ پشتیوانی نه‌كردنیان له سه‌لاحه‌دین به‌هادین گوتی: ئه‌گه‌ری دیاریكردنی كاندیك له لایه‌ن كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه و ده‌رگاش بۆ كاندیدی دوو لایه‌نه‌كه‌ی تری ئۆپۆزسیۆنیش كراوه‌یه.
پێشووتر كاندیده به‌هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم سه‌لاحه‌دین به‌هادین و نه‌وشیروان مسته‌فا بوون، به‌ڵام به‌رپرسه‌كه‌ی كۆمه‌ڵ ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات عه‌لی باپیریش كاندێكی به‌هێزه.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندیی ئۆپۆزسیۆن بێت، له‌وانه‌یه دوو كاندید بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم دیاری بكرێت، به‌ڵام باشتره یه‌ك كاند بێت، له‌نێو كۆمه‌ڵی ئیسلامی مامۆستا عه‌لی باپیریش ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه ببێته كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی، به‌ڵام ئه‌وه‌شیان بۆ دوا بڕیاری ئۆپۆزسیۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه.
نازم عه‌بدولا روونیشی كرده‌وه: ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن په‌له بكات له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كانددیی خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم چونكه ماوه‌كه كه‌م ماوه.
پشتیوانی نه‌كردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له سه‌لاحه‌دین به هادین له كاتێكدایه كه یه‌كگرتووی ئیسلامیش بۆ پشتیوانیكردنی ناوبراو به بێده‌نگی ماوه‌ته‌وه.
پاش دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی ئه‌مینداری پێشوووی یه‌كگرتوو كاردانه‌وه‌ی جیا جیا دروست بوون، ته‌نانه‌ت ساردیه‌كی زۆرییش له نێوان به‌شێك له سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتوو و سه‌لاحه‌دین به‌هادینیش دروست كردووه.
هۆگر غه‌ریب به‌رپرسی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كگرتووی ئیسلامی له لێدوانێكدا بۆ (باس) رای گه‌یاند سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتووی ئیسلامی بۆ پشتیوانیكردنی خۆكاندیدكردنی مامۆستا سه‌لاحه‌دین یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه. گوتیشی: له‌ناوخۆی یه‌گكرتوو به‌تایبه‌ت له‌نێو رێكخستنه‌كان و به‌شێكی زۆری ئیعلامییه‌كان، پشتیوانیی زۆر هه‌یه بۆ ده‌ستنیشانكردنی مامۆستا سه‌لاحه‌دین وه‌ك كاندیدی یه‌كگرتوو و دواتریش وه‌ك كاندیدی ئۆپۆزسیۆن بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌لام دواجار سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتوو یه‌كلایی ده‌كاته‌وه كه كاندید هه‌بیت یان نا.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كگرتوو گونیشی: كه‌سایه‌تییه عیلمانی و چه‌په‌كانیش، پشتیوانی له ئه‌مینداری پێشووی یه‌كگرتوو ده‌كه‌ن.
