500 چەكی قەرەبوو كردنەوە بەسەر ئاوارە كوردەكانی خانەقین دابەش دەكرێ
عەدنان مەنسور بەرپرسی نووسینگەی مادەی 140 ی شارۆچكەی خانەقین لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا گوتی: ناوی 500 خێزان رادەگەیەنین بۆ وەرگرتنی چەكی قەرەبوو كەسەرجەمیان خێزانی ئاوارەی كوردن، پرۆسەی پێدانی چەكەكان لە رۆژی دووشەممەوە دەست پێدەكات كە ئەو هاووڵاتیانە لە ساڵی 2007 تا 2009 مامەڵەكیانیان پێشكەش كرد بوو، بۆ هەر خێزانێكیش بڕی 10 ملیۆن دینار دەست نیشان كراوە.
