كچه كوردێك ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی خۆی ده‌به‌خشێت
ئه‌و خاتوونه ناوی \"له‌یلا ئینساف نیا\""یه و دوو رۆژه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له شاری تاران كراوه كه چه‌ند پارچه‌یه‌ك له له‌شی جیابكه‌نه‌وه و بهچاندنیان له جه‌سته‌ی نه‌خۆشه‌كانی تر بۆ ناو ژیان بیانگه‌ڕێننه‌وه.
ماڵباتی ئه‌و كچه كورده ئێسته له تارانن و خۆشحاڵن به به‌خشینی پارچه‌كانی له‌شی كچه‌كه‌یان بۆ نه‌خۆشه‌كانی تر.
بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه ته‌رمی ئه‌و كچه له تارانه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ شاری كرماشان و له مه‌راسمێكدا به‌به‌شداری ماڵبات و فه‌رمانبه‌رانی چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌ك و خه‌ڵكی شاری كرماشان بنێژرێ."
