ده‌زگای‌ بارزانی‌، مووچه‌ی‌ به‌سه‌ر 500 منداڵدا دابه‌ش كرد

ده‌زگای‌ بارزانی‌، مووچه‌ی‌ به‌سه‌ر 500 منداڵدا دابه‌ش كرد
19 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- ده‌زگای‌ خێرخوازیی‌ بارزانی‌، له‌ درێژه‌ی‌ كار و چالاكییه‌كانیدا، مووچه‌ی‌ 4 مانگی‌ به‌سه‌ر 500 منداڵی‌ پارێزگای‌ موسڵ‌ و قه‌زای‌ شێخان دابه‌ش كرد.

مووسا ئه‌حمه‌د، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ده‌زگای‌ خێرخوازیی‌ بارزانی‌ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌ ناوچه‌كانی‌ به‌رتله‌ و به‌عشیقه‌، هاوكاریی‌ مانگانه‌ی‌ به‌سه‌ر 250 منداڵی‌ ته‌مه‌ن خوار 18 ساڵ‌، دابه‌ش كردووه‌.
راشیگه‌یاند، هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ قه‌زای‌ شێخانیش یارمه‌تیی‌ 4 مانگ به‌سه‌ر 250 منداڵی‌ ناوچه‌ی‌ قه‌زای‌ شێخان دابه‌ش كراوه‌.
مووسا ئه‌حمه‌د گوتی‌ ئه‌م یارمه‌تییانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ چاودێریی‌ ئازیزانه‌ كه‌ مووچه‌ی‌ مانگانه‌ بۆ ئازیزان دابین ده‌كات و به‌ بێ‌ جیاوازی‌ له‌ هه‌موو ناوچه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، كار ده‌كات.
Top