یاشار كەمال: با كورد و تورك پێكەوە هەوڵ بۆ دامەزراندنی سیستەمێكی دیموكراتیك بدەن
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی بڵاویكردۆتەوە كە نووسەری ناوداری تورك یاشار كەمال لە سەرەتای پەیامەكەیدا بە هۆی ئەوەیەوە كە نەیتوانیوە بەشداری كۆنفرانسەكە ببێت نیگەرانی خۆی دەربڕیوە و گوتوویەتی: هەر چەند نەمتوانی بەشداری لەم كۆنفرانسە بكەم بەڵام دەمەوێ پەیامێك ئاراستەی هەر دوو گەلی كورد و تورك بكەم، چوونكە رزگار كردنی كلتوور، ناسنامە، شەرەف و دەوڵەمەندییەكانی وڵاتەكەمان لە دەستی خۆمان دایە بۆیە داواتان لێ دەكەم كە وەكو گەلی كورد و گەلی تورك دەستتان بدەنە یەكتر و پێكەوە هەوڵ بۆ دامەزراندنی سیستەمێكی دیموكراتیك لە توركیادا بدەن، چوونكە لە ناوبردنی كلتوورێك لە ناوبردنی پارچەیەكی مرۆڤایەتییە و زمانیش بە تەنیا بە قسە كردن ناپارێزرێت، بۆیە پێویستییەكی یەكجار زۆری توركیا بە دیموكراسی هەیە.
