له چه‌ند گوندێكی باڵه‌كایه‌تی، به‌راز زیان به ڕه‌ز و باغی جووتیاران ده‌گه‌ینێت
به‌رپرسی پاراستنی ژینگه‌ی باڵه‌كایه‌تی، ئیسماعیل حسێن، به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند، به‌هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی راوی ئاژه‌ڵی دڕنده و هه‌رجۆره ئاژه‌ڵێك و باڵنده‌یه‌ك له ناوچه‌كه، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه چه‌ندین ئاژه‌ڵی جۆراوجۆر به‌تایبه‌تی به‌راز، له چه‌ند گوندێكی سه‌كران ڕێژه‌یان ڕوو له زیادبوون كردووه. ئه‌وه‌یش واده‌كات كه زیان به ڕه‌زو باغی جووتیاران بگه‌یه‌نێت به‌لاَم به‌هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی كوشتن‌یان، نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك ئازاری ئاژه‌ڵی كێوی بدرێت.
