هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر ماڵی برایه‌كی سه‌رپه‌رشتیاری پێشووی ئیداره‌ی گه‌رمیان

هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر ماڵی برایه‌كی سه‌رپه‌رشتیاری پێشووی ئیداره‌ی گه‌رمیان
12 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- له‌ شارۆچكه‌ی كفری له‌ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ماڵی برایه‌كی سه‌رپه‌رشتیاری پێشتری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ر ده‌سترێژی گوولله‌ ده‌ده‌ن.

عه‌باس ئه‌حمه‌د یه‌كێك له‌ براكانی مه‌لا سه‌عید ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتیاری پێشووی ئیداره‌ی گه‌رمیان راگه‌یاند: شه‌وی رابردووچه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو ته‌قه‌ له‌ماڵی برایه‌كم ده‌كه‌ن به‌ناوی هه‌مزه‌،له‌و كاته‌دا براكه‌م له‌ماڵ نابێت، به‌لاَم 2 ئۆتۆمبیل كه‌ له‌حه‌وشه‌كه‌ی ده‌بێت فیشه‌كی به‌رده‌كه‌وێت و چه‌ند فیشه‌كێكیش به‌ر ده‌رگاو دیواری ماڵ ده‌كه‌وێت،گومانمان له‌كه‌س نییه‌، به‌ڵام سكالاَیان له‌سه‌ر نه‌ناسراوان تۆمار كردووه‌.
Top