بەڕێوەبەری ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران لە كوردستان دەگۆڕدرێت
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت سوپاس و پێزانین خۆی ئاراستەی بەڕێزیان كرد و ستایشی ئەو كارانەی كرد كە لە هەرێمی كوردستان لەماوەی دەستبەكاربوونی تائێستا ئەنجامی داوە.
لە بەرامبەردا خاتوو بوشڕا هالیپۆتا سوپاسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەو دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كرد كە هەمیشە پاڵپشتیان لە كارو چالاكیەكانی UNHCR كردووە.
دواتر باس لە بارودۆخی ئالۆزی سوریا و رەوشی ئاوارەكانی سوریا لەهەرێم كرا كە ژمارەیان لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدایە. هەردوولا بە پێوویستیان زانی، كە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت ڕۆڵی كارا ببینێ بۆ یارمەتیدانی ئاوارەكان و كەم كردنەوەی گرفتیان لە ڕووی تەندروستی و پەروەردەیی و دەروونییەوە.
جێی ئاماژەیە كە ئۆردوگای دۆمیزی سەر بە پارێزگای دهۆك نزیكەی 100 هەزار پەنابەری سوری لە خۆ گرتووە و 35 هەزار پەنابەر سوری لە پارێزگای هەولێر و نزیكەی 12 تا 15 هەزار پەنابەری سووری تریش ڕوویان لە پاریزگای سلێمانی كردووە. ئەمە لە كاتێكدا لە بەشەكانی تری عیراق تەنها 7 هەزار پەنابەری سوریا هەیە.
