ئه‌نجوومه‌نی باڵای رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی له كوردستان راگه‌یاندرا
هه‌روه‌ها گوتی: پێكهێنانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه گرنگی خۆی هه‌یه له په‌ره‌پێدان و كۆكردنه‌وه‌ی تێكرِای رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی له ژێر چه‌تری ئهنجوومهنێكدا بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كۆی ئه‌و پرسانه‌ی كه په‌یوه‌ندارن به‌و رێكخراوانه كۆده‌نگییه‌ك هه‌بێ و هه‌ر پرۆژه‌یه‌كیش كه رێكخراوه‌كان به باشی بزانن و بیخه‌نه‌روو زۆرترین ده‌نگی هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی بهزووییدا بێته جێبه‌جێ كردن.
راشیگه‌یاند: له‌مه‌و دوا رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی له كوردستان كاراتر ده‌بن له جاران به تایبه‌تیش له ئێستادا ئه‌نجوومه‌نێك سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات و پشتیوانی كاره‌كانیان ده‌بێ كه كاریگه‌ریی خۆی له‌سه‌ر كۆی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ده‌بێ.
