به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی ئاهه‌نگی ده‌رچوونی خولی یه‌كه‌می قۆناغی 12می قوتابخانه‌ی شوه‌یفاتی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو
له رێوره‌سمه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك په‌یڤ و وتار پێشكه‌شكران ، نێچیرڤان بارزانی له وته‌كه‌یدا وێرای ده‌ڕبرینی خۆشحاڵی به به‌شداریكردنی له‌م مه‌راسیمه‌دا هاوكات وتیشی من ئێستا سیسته‌می خوێندن له هه‌رێمی كوردستان له چاو ساڵانی رابردوو به پێشكه‌وتوتر ده‌بینم و ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆش نموونه‌یه‌كی زیندووی ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌یه .
داواشی له قوتابیان كرد كه ته‌نها پێداگیری له خوێندنی قوتابخانه‌كان نه‌كه‌ن به‌ڵكو هه‌وڵ بده‌ن زۆرترین بروانامه‌ى ماسته‌ر و دكتۆرا به ده‌ست بێنن، چونكه میلله‌ت چاوی له ئێوه‌یه.
