نێچيرڤان بارزانى و باڵيۆزى ئيتاليا له په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێم و ئيتاليا ده‌كۆڵنه‌وه.
له ديدارێكدا په‌ره‌پێدانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئيتاليا و ڕه‌خساندنى بوارى فراونترى كار و وه‌به‌رهێنان بۆ كۆمپانيا ئيتاليهكان له هه‌رێمى كوردستان و چۆنيهتيى به‌رزكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى بزاوتى ئابوورى و بارزگانى له نێوان هه‌ردوولادا؛ خرايه به‌ر باس و گفتوگۆ. هه‌ردوولا ئاماده‌ييان بۆ كاركردن و هاندانى كه‌ناڵ و بواره‌كانى په‌يوه‌نديى دووقۆڵى له بواره جياكاندا و ڕۆڵى نوێنه‌رايه‌تيى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕۆما و نوێنه‌رايه‌تيى كونسولگهريى ئيتاليا له هه‌ولێر له هاوكارى و هه‌مانگى بۆ پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
په‌يوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و ئه‌و هه‌وڵانه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌درێن، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو. له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان هه‌ميشه ويستوويه‌تى هه‌ر كێشه‌يه‌كى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدرال هه‌بێت، له ڕێگه‌ى گفتوگۆ و لێكگهيشتنهوه چاره‌سه‌ر بكرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ميشه پێشوازى له هه‌ر ده‌رفه‌تێكى دانوستان و گفتوگۆ كردووه. هه‌روه‌ها هيواى خواست كه سه‌ردانى چاوه‌ڕوانكراوى نوورى ماليكى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق بۆ هه‌ولێر ببێته سه‌ره‌تايه‌كى باش بۆ به‌ره‌وپێشبردنى ئه‌و گفتوگۆ و دانوستانه‌ى كه به دوايين سه‌ردانى شاندى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا ده‌ستى پێكردووه.
له كۆتايى ديدارهكهدا ڕه‌وشى ناوچه‌كه به‌گشتى و سووريا به‌تايبه‌تى و كاريگه‌ريى پێشهات و ڕووداوه‌كانى سووريا و ڕه‌وشى په‌نابه‌رانى ئه‌و ووڵاته له هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركيا به‌تايبه‌تيش له بوارى هاريكاريى ووزه‌دا، خرايه به‌ر باس. نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى نيگه‌رانى بۆ ڕه‌وشى ئاڵۆزى مرۆيى له سووريا، ڕوونى كرده‌وه كه خاڵى هه‌ره گرنگ به لاى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ئه‌وه‌يه كورد له سووريا ئارام و دوور له توندوتيژى بێت و نه‌بێته قوربانيى شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان.
