4 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- ئێوارەی دوێنێ دووشەممە به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری ئه‌و ئاهه‌نگ و ئێواره‌خوانه‌ی كرد، كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له هۆڵی تارین له هه‌ولێری پایته‌خت رێكیخستبوو بۆ كه‌سایه‌تی و لایه‌نه سیاسییه‌كان و كونسوڵخانه‌كان و نوێنه‌ری وڵاتان. جێی باسه سكرتێر و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شداریان له‌و ئاهه‌نگ و ئێواره‌خوانه‌دا كرد.