رانیه‌... حه‌وت كه‌س به‌توَمه‌تى ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ی دزی كردن ده‌ستگیر كران

رانیه‌... حه‌وت كه‌س به‌توَمه‌تى ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ی دزی كردن ده‌ستگیر كران
3 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- له‌ دوو كرده‌وه‌ی جیادا له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئاساییش و پوَلیسه‌وه‌ له‌رانیه‌و حاجیاوا (7) كه‌س به‌توَمه‌تى رووداوى دزیكردنه‌كانى بازارِى هه‌ردوو شاروَچكه‌ى رانیه‌و حاجیاوا ده‌ستگیر كران.

محه‌مه‌د فازڵ به‌رپرسى به‌شى راگه‌یاندنى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى راپه‌رِین راگه‌یاند: له‌مانگى رابردوودا له‌ناو بازارِى شارى رانیه‌دا چه‌ند دوكانێكى سوپه‌رماركێت و پێشانگاى ته‌له‌فزیوَن و دوكانى بوَیاغ دزییان لێكراوه‌،دواى ده‌ستگیركردنى (5) توَمه‌تبار له‌ئه‌نجامى لێكوَڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا دانیان به‌تاوانه‌كانیاندا ناوه‌ كه‌ هه‌ڵساون به‌دزینى پێنج ملیوَن دینارو (25) میموَرى موَبایل و (5) موَدیوَمى تیشك نێت و (7) كارتى رێبه‌ر و (10) كارتى بالاَنسى زین.

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ نه‌قیب مسته‌فا محه‌مه‌د به‌رپرسى راگه‌یاندنى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى پوَلیسى رانیه‌ راگه‌یاند: هه‌مان شه‌و هێزه‌كانى پوَلیسى حاجیاوا له‌ناو شاروَچكه‌كه‌دا دوو كه‌سیان ده‌ستگیر كرد به‌توَمه‌تى ئه‌نجامدانى دزیكردن له‌ ژماره‌یه‌ك دوكانى هاوولاَتییانداو لێكوَڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.
Top