ساسان عەونی: پێویستە یادكردنەوەی بۆنەكان بۆ زیاتر خزمەتكردن بێت

ساسان عەونی: پێویستە یادكردنەوەی بۆنەكان بۆ زیاتر خزمەتكردن بێت
3 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- بەرپرسی جەماوەرییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان کۆبۆوە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی شوبات ، لەبارەگای ناوەندی باڵای یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی بەڕێزان ساسان عەونی، بەرپرسی ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامانی دەستە ڕێکخراوەجەماوەرییەکان ، کۆبونەوەی بەرفراوانی سەرکردایەتی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو .

کۆبونەوەکە بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان و سەروەریان بارزانی نەمر و کاکە ئیدرسی هەمیشە زیندوو دەستی پێکرد و پاشان بەڕێز ساسان عەونی لە ووتەیەکدا باسی لەقۆناغی ئێستای کوردستان و ناوچەکە و عێراقی بۆ بەژداربووان کرد هاوکات باسی لە پێگە و ڕۆَلی لاوان کرد لەم بارەدۆخەدا .

هەروەها کاری باشتر و جدیتری لەئەندامانی سەرکردایەتی لاوان خواست لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی توێژەکە و هاوکات باسی لە ئامادەکارییەکان بۆ ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتیەکە کرد و هیوای ئەوەی خواست یادکردنەوەی بۆنەکان لە چوارچێوەی تەقلیدیەوە دەرچن بۆ جۆرە چالاکیەکەک کە زیاتر خزمەت بە لاوان بکات

کۆبونەوەکە بە ڕاوبۆچوون و پێشنیاری ئەندامانی دەستەی جەماوەرییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان درێژەی کێشا
Top