كۆتایی ئەم مانگە یاسای سزای شوفێری جگەرەكێش جێبەجێ‌ دەكرێت

كۆتایی ئەم مانگە یاسای سزای شوفێری جگەرەكێش جێبەجێ‌ دەكرێت
28ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند: کۆتایی ئەم مانگە لە سنووری شاری سلێمانی یاسای سزای شوفێری جگەرە‌كێش جێبەجێدەكەن.


ئەمین ساڵح، لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: بەپێی ئەو یاسایە، لە قۆناغی یەكەمدا هەر شوفێرێك لەكاتی رۆیشتندا و لەناو ئۆتۆمبیلەكەی جگەرە بكێشێت، بەبڕی 10 هەزار دینار غەرامە دەكرێت.

سەرچاوەەکی هاتوچۆی سلێمانی، گوتی: قۆناغی یەكەم تەنها بۆ شوفێرانە و پێدەچێت دواتر بڕیارەكە بەسەر سەرنشینانی ئۆتۆمبیلەكانیشداجێبەجێ بكرێت.

ئەمین ساڵح، گوتی: بڕیارەكە لە رێگەی مەفرەزەكانی هاتوچۆوە جێبەجێدەكەین.
Top