27ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- له گوندى بله‌ى ژێرى له سنورى دۆڵى مه‌له‌كان سه‌ر به ناحیه‌ى خه‌لیفان كچێكى ته‌مه‌ن 18 سالاَن خۆى كوشت. به پێی زانیارییه گه‌یشتووه‌كان كچه‌كه ناوی (ك – ع- ئ)ـه و قوتابی قۆناغی ئاماده‌ییه و دواى ئه‌وه‌ى له خوێندنى وه‌رزى یه‌كه‌مى ئه‌م ساڵ لهپۆڵى 10ى ئاماده‌یى ده‌رنه‌چووه توشى هه‌ڵچونى ده‌روونى بووه‌و له نزیك گونده‌كه‌ى خۆیان گوله‌یه‌ك له‌خۆى ده‌دات و ده‌ست به جىَ گیان له ده‌ستداوه.