ئەم بەهارە (لۆنا پارك) تەواو دەبێت

ئەم بەهارە (لۆنا پارك) تەواو دەبێت
2ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- پرۆژەی وەبەرهێنانی گەشتیاری لۆناپاركی لەسەر رێگەی هەولێر – كەسنەزان، تا ئێستا سەدا حەفتای كارەكانی تەواو بووەو بریارە لە یادەكانی بەهاری ئەمساڵ بەئاكام بگات و بكەوێتە واری خزمەتەوە.

ئەم پرۆژە گەشتیاریە گەورەیە كە بە گوژمەی 36 ملیۆن دۆلارو لەسەر رووبەری 142 دۆنم زەوی بونیاد دەنرێت و پتر لە 1000 كارمەند بەكار دەخات، پرۆژەیەكی گەشتیاری گەورەیەو هەموو بوارەكانی گەشتوگوزارو پشوودان و شاری یاری پێشكەوتوو و بازارو ریستۆرانت و كافتیریای تێدایە
Top