نێچيرڤان بارزانى: تا كۆتايى له‌گه‌ڵ ديالۆگ و چاره‌سه‌رى ئاشتيانه‌داين
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى باسى له نه‌خۆشكه‌وتنى به‌ڕێز مام جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمارى عيراق كرد و ڕايگه‌ياند \"نه‌خۆشكه‌وتنى سه‌رۆك كۆمار له هه‌فته‌ى ڕابردوودا ناخۆشترين هه‌واڵ بوو پێمان گه‌يشت\"". به ناوى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه هيواى چاكبوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ى به سه‌لامه‌تى بۆ خواست.
سه‌رۆك وه‌زيران هه‌روه‌ها تيشكى سه‌ر پێويستى و گرنگيى هه‌بوون و ئاماده‌يى به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار له ڕه‌وشى ئێستاى عيراقدا و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه \""جه‌نابيان له هه‌وڵ و كۆششى به‌رده‌وامدا بوون بۆ ئه‌وه‌ى كارێك بكرێت كه خێرى هه‌موو عيراقى تێدا بێت. بۆيه‌شه له كوردستان و له عيراق به گشتى هه‌موومان به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێين كه به سه‌لامه‌تى بگه‌ڕێته‌وه\"".
هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه كه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ پزيشكه‌كان له سه‌ر هێڵن و له نزيكه‌وه چاودێريى بارى ته‌ندروستيى جه‌نابيان ده‌كه‌ن و و ڕايگه‌ياند \""وێڕاى ئه‌وه‌ى نه‌خۆشييه‌كه‌ى جددى يه، به‌ڵام ڕاپۆرته پزيشكييه‌كان دڵنييان كردووينه‌ته‌وه كه هه‌موو تێسته‌كان باشتربوونى بارى ته‌ندروستيى سه‌رۆك كۆمار نيشان ده‌ده‌ن و پێويستى به كاتێكى زياتره بۆ چاره‌سه‌رى\"".
له ته‌ورێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيراندا، باس له سه‌ردانى شاندى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا و گفتوگۆكردن له سه‌ر گرژى و ئاڵۆزيى ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان كرا و له‌مباره‌يه‌وه كه‌ريم شه‌نگالى وه‌زيرى ناوخۆ له شاندى هه‌رێمى كوردستان بۆ گفتوگۆكانى به‌غدا، پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى ديدار و گفتوگۆكانى دوێنێى به‌غدا پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران كرد و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه شاندى هه‌رێمى كوردستان به لايه‌نى حكوومه‌تى عيراقى ڕايگه‌ياندووه \""شاندى هه‌رێم هاتووه دووپاتى بكاته‌وه كه هه‌موو كێشه و گرفته‌كان ده‌كرێ به ڕێگه‌ى ئاشتيانه و ديالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن\"".
هه‌روه‌ها ڕايگه‌ياند شاندى هه‌رێمى كوردستان داواى چاره‌سه‌ريه‌كى گشتگير و گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕه‌وشى ئاسايى و پێكهاتن له سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كردووه و بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ردوو لايه‌نى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عيراق به‌رنامه‌ى خۆيان پێشكه‌ش كرووه، له به‌رامبه‌ردا لايه‌نى عيراق به‌گه‌رمى پێشوازى له شاندى هه‌رێمى كوردستان و به‌رنامه‌كه‌ى كردووه و هه‌ردوولا ڕێككه‌وتوون كه ڕۆژانى داهاتوو لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عيراق كۆ بوونه‌وه و پلانێكى هاوبه‌شى چاره‌سه‌رى ئاماده بكه‌ن.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، سه‌ردانى شاندى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌غدا و ده‌سپێكردنى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ريى كێشه‌كان، به هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا و ڕايگه‌ياند \""سه‌ردانه‌كانى به‌غدا ده‌سپێكێكى باشه\""، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له ئه‌نجامى هه‌وڵه‌كانى جه‌نابى سه‌رۆك كۆماره‌وه هات، كه به‌ر له نه‌خۆشكه‌وتنى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى عيراق له سه‌ر ئه‌نجامدانى ئه‌م دانيشتنه ڕێككه‌وتبوو. هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه \""نابێ پێشبينيى زۆر له‌م دانيشتنانه بكه‌ين، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پڕه‌نسيپى ديالۆگ ڕه‌ت ناكه‌ينه‌وه و تا كۆتايى له‌گه‌ڵ ديالۆگ و چاره‌سه‌رى ئاشتيانه‌داين، چونكه پێمان وايه كه ده‌كرێت هه‌موو كێشه و گرفته‌كان له ڕێگه‌ى گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر بكرێن\"".
له به‌شێكى ديكه كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيراندا به‌رنامه‌ى كارى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئايينى دواى گفتوگۆ و خستنه‌ڕووى چه‌ند تێتبينيه‌ك و ده‌ستكاريكردنى چه‌ند بڕگه‌يه‌ك، به شێوه‌يه‌ك كه له‌گه‌ڵ ڕه‌وش و پێكهاته ئايينه‌ييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پێكه‌ويى و فره‌ئايينى و فره‌مه‌زهه‌بى و ژيانى مه‌ده‌نى و سه‌رده‌ميانه‌ى ئێستاى هه‌رێمى كوردستاندا بگونجێت، په‌سه‌ند كرا.
له كۆتايى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران ده‌ستخۆشى له وه‌زير و ستاف و كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد كه هه‌نگاوى گه‌وره‌يان له كۆنترۆلكردنى كۆاليتى و بازرگانيى داوده‌رماندا ناوه و بۆ باشتركردنى بوارى ته‌ندروستى و كۆنترۆلكردنى داوده‌رمان، هانيان دان كه له كاره‌كانيان به‌رده‌وام بن. هه‌روه‌ها بڕيار درا دواى سه‌رى ساڵ، كۆبوونه‌وه‌ى بۆردى باڵاى ته‌ندروستى ساز بكرێت و تيايدا له ڕه‌وشى ته‌ندروستى و چۆنيه‌تيى باشتركردنى بكۆڵدرێته‌وه."
