حكومه‌تی هه‌رێم به توندی لێدوانی په‌رله‌مانتارێكی لیستی ده‌وله‌تی یاسا سه‌باره‌ت به فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ره‌ت ده‌كاته‌وه
وه‌لید ئه‌لحلی ئه‌ندام په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا لێدوانێكی هه‌ڵبه‌ستراوو پڕ له تانه‌و ته‌شه‌ری له هه‌ندێ له ماڵپه‌ڕه‌كان بڵاوكردۆته‌وه كه گوایه له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاسانكاری بۆ هه‌ندێ فڕۆكه ده‌كرێت كه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ شوڕشگێڕانی سوریا ده‌گوازنه‌وه.
به‌ر له هه‌موو كه‌س لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و حكومه‌تی فیدڕال زۆر باش ده‌زانن كه سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی عیراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه له‌ژێر چاودێری ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی شارستانی عیراقیدایه‌و ئه‌وان زانیاری ووردیان له‌سه‌ر ته‌واوی گه‌شته‌كانی هه‌رێم و ئه‌و هاوڵاتی و كه‌ل و په‌لانه هه‌یه كه له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گوازرێنه‌وه.
بێگومان ئه‌م لێدوانانه‌ی نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مان بایه‌خێكی ئه‌وتۆی نییه، چونكه ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و له‌كه‌دار كردنی ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتووی هه‌رێمی كوردستان و شێواندنی ئارامی و سه‌قامگیری هه‌رێم و راگرتنی پێشكه‌وتنه به‌رده‌وامه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستانه.
بۆیه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم به توندی ئه‌و لێدوانه بێ بنه‌مایه‌ی په‌رله‌مانتاری لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌و رایده‌گه‌ینین به هیچ شێوه‌یه‌ك فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كار نه‌هاتووه‌و به‌كارنایه‌ت، هاوكات پابه‌ند بوونی سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به یاسا و رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی شارستانی عیراق دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
