وه‌زیری دادی هۆڵه‌ندی پشتگری له به‌نێو نه‌ته‌وه‌یی ناساندی جینوسادی گه‌لی کوردستان ده‌كات
له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی ناسندنی جینوسایدی کوردستان به جیهان، ئیواره‌ی رۆژی 19/6/2012 ئارام ئه‌حمد محمد وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دادی هۆڵه‌ندی کرد و له‌لایه‌ن ئیفو ئوستافا وه‌زیری دادی هۆڵه‌ندی به‌گه‌رمی پیشوازی کرا.
له دیدارێکدا که به‌ریزان گوهدار مه‌عسوم ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی باکوری هۆڵه‌ندا و هه‌ژار هاشم به‌رێوه‌به‌ری نووسینکه‌ی وه‌زیر ئاماده‌ی بوون ، وه‌زیر کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوان باسی له هه‌وڵه‌کانی وه‌زاره‌ت کرد بو به‌نیو نه‌ته‌وه‌یی ناساندنی جینوسایدی کورد و دروست کردنی ده‌سته‌ی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی نیو ده‌وڵه‌تی. هه‌روه‌ها داواشی له وه‌زیری دادی هۆڵه‌ندا کرد هاوکار بێت بۆ به‌دی هێنانی ئامانجی ئه‌و ده‌سته‌یه،
وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان داوای روون کردنه‌وه‌شی له وه‌زیری دادی هۆڵه‌ندی کرد له‌مه‌ر ئه‌و ده‌نگویانه‌ی که باس له‌وه ده‌که‌ن که دادگای هۆڵه‌ندی تاوانبار فان ئان رات که به تۆمه‌تی هاوکاری کردنی رژیمی له‌ناوچو حوکم دراوه ، ئازاد کرابێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری دادی هۆڵه‌ندی هاوسۆزی خۆی بۆ کورد و کێشه‌که‌ی نیشاندا و رایگه‌یاند که به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشگیری له دروست کردنی مونومینتی هه‌ڵه‌بجه‌ن له‌لاهای ده‌که‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌رێز ئیفو ئوستافا پشتیوانی خۆی بۆ به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوان بۆ به‌نێو نه‌ته‌وه‌یی ناساندی جینوسادی گه‌لی کوردستان و دروست کردنی ده‌سته‌ی تایبه‌ت بۆ ئه‌م پرسه که له ئیستادا وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوان کاری بۆ ده‌کات دووپاتکرده‌وه.
سه‌باره‌ت به ئازاد کردنی فان ان راتیش وه‌زیری دادی هۆڵه‌ندی دوای ئه‌وه‌ی کورته‌یه‌کی له‌باره‌ی ئه‌و چه‌ند جاره‌ی که ناوبراو بۆ چاره‌سه‌ر کردن له زینداندا هێندراوه‌ته ده‌ره‌وه خسته‌روو و وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوانی دڵنیا کرده‌وه که ناوبراو له زیندانه‌کانی هوڵه‌ندا حوکمه‌که‌ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌کرێ.
له کوتایی دیداره‌که‌شدا وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوان به ره‌سمی بانگهێشتی وه‌زاره‌تی دادی هۆڵه‌ندی کرد تاکو بۆ یادی 25 ساڵه‌ی کیمیاباران کردنی هه‌ڵه‌بجه به‌شدار بێت و ئه‌ویش بانگهشتهکهی قبول کرد و خۆشحالی خۆی بۆ به‌شداری کردن له یادی ئه‌م مه‌رگه‌ساته نیشاندا.
