سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی ده‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ ئیدانه و مه‌حكووم ده‌كات
ئێمه زۆر به توندی درێژه‌پێدانی ئه‌م شه‌ڕ و كوشتنه مه‌حكووم ده‌كه‌ین و هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕ و له مێژینه‌ی خۆمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نین كه توندوتیژی و كرداری چه‌كدارانه زه‌ره‌ر به هه‌موو لایه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته هۆی له‌باربردنی هه‌ر هه‌وڵێكی ئاشته‌وایی له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
له كۆتاییشدا پرسه و دڵنه‌وایی خۆمان ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كه‌ین و هیوای زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ بریندارن ده‌خوازین.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
19/6/2012
