نابێت رۆژنامه‌نووس له سه‌ر پیشه‌ی رۆژنامه‌وانی ده‌ستگیر بكرێت
بۆ تاوتوێ كردنی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ریی له كوردستان و جێ به‌جێكردنی ئه‌و یاسایه له لایه‌ن دادوه‌ره‌كانی كوردستانه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له گه‌ل ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و ژماره‌یه‌ك سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان له كوردستان كۆبونه‌وه.
دوای به‌رِێوه‌چوونی كۆبونه‌وه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دادوه‌ر عه‌بدولباست فه‌رهادی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند\" مه‌به‌ست له كۆبونه‌وه تاوتوێ كردنی چه‌ند بابه‌تێك په‌یوه‌ست به لێك نزیك كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و رۆژنامه‌نووسان بووه‌ء سوودێكی زۆری بۆ هه‌ر دوولا هه‌بووه به تایبه‌ت له سه‌ر چه‌ند خاڵێكی په‌یوه‌ست به كاری رۆژنامه‌وانان وه‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووس و به‌جێ كردنی یاسای كاری رۆژنامه‌نووسی له هه‌رێمی كوردستان بیرورِا ئالوگۆر كراوه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" له‌و كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه ده‌بێت یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ریی له كوردستان جێ به‌جێ بكرێت له لایه‌ن دادووه‌رانه‌وه‌ء نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك له كوردستان دا له سه‌ر كاری رۆژنامه‌وانی رۆژنامه‌نووس ده‌ستگیر بكرێن\"".
وتیشی\"" له لایه‌ن رۆژنامه‌نووسانه‌وه پێشنیازی ئه‌وه خرایه‌روو كه رۆژنامه‌نووسانی قه‌زاو ناحیه‌كانی كوردستان بتوانن لێدوان و بۆچوونی سه‌رۆكی دادگای ئه‌و ناوچانه وه‌ربگرن كه له پێشتردا شتی وانه‌بووه‌ء سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ره‌زامه‌ندی نیشان داوه، هه‌ر رۆژنامه‌نووسێك پیشه‌كه‌ی بۆ ناوه‌زرِاندنی كه‌سانی دیكه‌ء به‌مه‌به‌ستی تایبه‌تی به كاربهێنێت به یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ریی مامه‌ڵه‌ی له گه‌ل ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ژماره 9ی یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ریی هیچ ده‌قێكی یاسایی پێوه‌ندی به‌م كاره‌ی رۆژنامه‌وانه‌كه نه‌بوو په‌نا بۆ یاسای سزادانی عێراقی ده‌برِێت\"".
راشیگه‌یاند\"" هه‌ر رۆژنامه‌وانێك له سه‌ر كاری رۆژنامه‌گه‌ریی له لایه‌ن دادوه‌ره‌وه تۆمه‌تبار كرا‌و تۆمه‌ته‌كه‌ی به‌ره‌وا نه‌زانی، ده‌توانێت تانه له برِیاره‌كه بدات، حاله‌تێكی دیكه‌ش هه‌یه رۆژنامه‌وان به پێی یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ریی له كوردستان له سه‌ر ئاستی فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت پۆلین كراوه، واته جگه له‌وه‌ی خۆی ده‌توانێت سكاڵا تۆمار بكات داواكاریی گشتیش سكاڵا تۆمار ده‌كات و له مه‌سه‌له‌كه ده‌كۆڵێته‌وه\""."
