پارتی وپرۆسه‌ی سیاسی عێراق
May 1, 2018
وتار و بیروڕا
شۆڕش و به‌رخودانه‌كانی باشور هیچ كاتێك به‌رده‌وامی نه‌ده‌بوو ئه‌گه‌ر پارتی و ڕۆڵه‌كانی گیانفیدایانه نه‌هاتبانه گۆره‌پانی خه‌بات و قوربانیدان، بۆیه ڕاستیه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره كه پارتی قوربانیه‌كی بێ شوماری له شه‌هیدان به‌خشیوه سه‌ره‌ڕای ماڵویرَانی و ئاوه‌ره‌بوون و ناسۆر بوونی بارودۆخی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی، ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ به‌دیهێنانی ئازادی و ئاشتی و دادپه‌روه‌ری بۆ كوردستان دیاره ئه‌وه‌ش ته‌نها تایبه‌ت نه‌بووه به خزمه‌تكردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد، به‌ڵكو بۆ سه‌رجه‌م گه‌لانی عێراق بووه، بۆیه ده‌بینین له گفتوگۆ و دیالۆگه‌كانی ڕژێمه‌كانی عێراق هه‌میشه ناچاربوون مخاتبهی پارتی بكه‌ن، چونكه هه‌م ده‌یانزانی پارتی نوێنه‌ری شه‌قام و جه‌ماوه‌ره هه‌میش هه‌ڵگری ئه‌جندای هیچ لایه‌نێكی ده‌ره‌كی نیه، به‌ڵكو هه‌ڵگری خه‌م و ژانی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تی، بۆیه به‌ناچاری له‌سه‌ر مێزی دیالۆگ به كۆمه‌ڵێك ملكه‌چیه‌وه ده‌هاتن بۆ دانوستاندن.
پارتی و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی خواست و ئامانجه ڕه‌واكانی پێ دههێنانهدی، بێگومان ئه‌وه‌ش به‌رهه‌می ئازایه‌تی و لێهاتووی سیاسیه‌تی پارتی و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی بووه و هه‌میشه داوای خۆشگوزه‌رانی بۆ گه‌لانی عێراق به‌گشتی و نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌تایبه‌تی كردووه، چونكه له‌هه‌ناوی زام و ئازاره‌كانی كورد چه‌كه‌ره‌ی كردووه، بۆیه هیچ مایه‌ی دوودڵی نیه له ئێستادا دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جارێكی تر سیاسیه نه‌فامه‌كانی به‌غداد ڕووبهكهنهوه هه‌رێم بۆ وه‌رگرتنی كورسی حوكمڕانی له به‌غدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاك د‌رك به‌وه ئه‌كه‌ن عێراق به‌بێ به‌شداری پارتی جگه‌له حوكمێكی كارتۆنی هیچی تر نیه له‌وه‌ش زیاتر حوكمه‌كه‌یان ناگاته كه‌ناری ئارامگری و شلۆق ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ش ڕۆژانی ئاینده وه‌ڵامێكی چاك ده‌بن!.
ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی كورد له داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستور هۆشیار نه‌بووایه ده‌مێك بوو هه‌ولێر و ده‌هۆك و سولیمانی لای سیاسیه‌كانی به‌غدا ده‌بوونه‌وه (شمالی الحبیب). هیچ گومانی تێدانیه پارتی به ڕێبه‌رایه‌تی ڕێزدار (سه‌رۆك بارزانی) توانی مافه سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی یه‌كانی هاوڵاتیانی كورد له ده‌ستور جێگیر بكات و سیفه‌تێكی به‌رده‌وام و مسۆگه‌ر وه‌ربگرێت.
پارتی و پارتیه‌كان سه‌باره‌ت به عێراق له‌گه‌ڵ درووشمه‌كانی خۆیان ڕاستگۆن كه‌باوه‌ڕیان به‌سه‌ربه‌خۆی كوردستانه له‌و پێناوه‌شدا سازش ناكه‌ن، ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ش پێویستی به كۆده‌نگی گشت هێزه سیاسیه‌كانی تر هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌شێكی زۆریان حه‌ز به‌كۆیلایه‌تی سیاسیه‌كانی ئه‌وێ ده‌كه‌ن وه له هه‌ر كاتێك دا ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزه سیاسیانه‌ی ناومان بردن نه‌گه‌رێنه‌وه هێله‌كانی به‌رگری نیشتیمانی ئه‌وا پارتی كۆڵنادات بۆ ئه‌و دۆزه ڕه‌وایه به‌ته‌نهاش بمێنێته‌وه ده‌مێنێته‌وه بۆ پاراستنی شكۆی كوردستانیان ئه‌وه هه‌م له پێشوودا سه‌لمێنراوه هه‌میش بۆ ئاینده دووپاتی ئه‌و حه‌قیقه‌ته ده‌كاته‌وه، بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه كوردستانیان به‌تێكرا له( 12/5/2018) ڕووبكه‌نه سه‌رسندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ بده‌ن به لیستی( 184)پارتی دیموكراتی كوردستان له پێناو به‌رز ڕاگرتنی شكۆی كوردستانیان و ده‌سكه‌وتی زیاتر بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان.

ن:علی چیایی