پارتی و سلێمانی

پارتی و سلێمانی
دەمێکە بە دوای ئەو وەڵامی پرسیارەدا دەگەڕێم بۆچی پارتی لەناو ئەو فەوزا سیاسیەی دەڤەری سلێمانی تا ئێستا نەیتوانیوە ئەو پێگە سیاسیە وەربگرێتەوە کە شایستەی لانی کەمی خەبات و قوربانیدان و دەستکەوتە نەتەوەییەکان و سەروەریە مێژووییەکانی بێت؟
دەکرێ وەڵامی ئەو پرسیارە بکەین بە دوو بەش، بەشی یەکەمیان ئەو چەواشەکاری و ئیرهابە فکریەیە کە نەیار و دژانی پارتی بە گشتی و ماڵباتی بارزانی نەمر بە تایبەتی لە سەرەتای شەستەکانی سەدەی رابردوو لەو دەڤەرە بە بەرنامە کاری لەسەر دەکەن، بەوەشەوە نەوەستاون و هەر کاتێک پێویست بووبێ ئامادە بوون پەنا بۆ دوژمنانیش بەرن و لەو بارەشەوە درێغیان نەکردووە.
لە خاڵی یەکەم کاریگەرتر خاڵی دووەمە، ئەویش ئەوەیە دەتوانم بڵێم زۆرێک لە بەرپرسانی پارتی بە هۆکاری پاراستنی بەرژەوەندیە کەسیەکانیان یان لەبەر کەم توانایی، نەیانتوانیوە لەو سنوورە راستگۆیانە رێبازی بارزانی نەمر بکەنە وەڵامی ئەو چەواشەکاری و ئیرهابە فکریەی ئەو دەستەو گرووپانە کاریان بۆ کردووە، بە واتایەکی تر نەیانتوانیوە ئەو تەمومژە بڕەوێننەوە کە خراوەتە سەر رێبازی بارزانی نەمر و دەستکەوت و سەروەریە مێژووییەکانی، ئەوەش لە پارتی دەخوازێ هەڵوەستە لەسەر هۆکاری دووەم بکاو گۆڕانکارییەکی ریشەیی بکات و بە رێبازی بارزانی نەمرەوە بچێتە ناو ململانێکانەوە.
Top