لە پارێزگایەكی عێراق نزیكەی 500 توشبوی نوێ بە كۆرۆنا تۆماركرا
دوای ئەنجامدانی ژمارەیەكی زۆر پشكنین، 496 توشبوی نوێ بە كۆرۆنا دەستنیشانكراون
سەعدون ئەمیر، یاریدەدەری بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی واسیت لەوبارەیەوە رایگەیاندوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا و دوای ئەنجامدانی ژمارەیەكی زۆر پشكنین، 496 توشبوی نوێ بە كۆرۆنا دەستنیشانكراون.
ئاماژەی بەوەشكردوە، لەو ماوەیەدا لە شاری كوت سەر بە پارێزگاكە 287 توشبوی نوێ هەبوە، 93ی دیكە لە قەزای عەزیزیە بوە و لە قەزای حەی 60 توشبوی نوێ تۆماركراوە، توشبوەكانی دیكەش لە سوەیرە و عەمانیە بون.
لە سەرەتای بڵاوبونەوەی پەتاكە تا ئێستا چوار هەزار و 173 حاڵەتی توشبون لە واسیت هەیە
سەبارەت بە كۆی گشتی توشبوان لەو پارێزگایە رونیكردوەتەوە، لە سەرەتای بڵاوبونەوەی پەتاكە تا ئێستا چوار هەزار و 173 حاڵەتی توشبون لەو پارێزگایە هەیە، لە بەرامبەریشدا دو هەزار و 38 توشبو چاكبونەتەوە، 152 لەو حاڵەتانەش دوێنێ تۆماركراون.
ئەوەش لەكاتێكدایە دوێنێ پێنجشەممە وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند ""لهئێستادا ئێمه له جهنگداین بهرامبهر به ڤایرۆسی كۆرۆنا، دۆخی دارایی وڵاتیش بهگوێرهی پێویست نیه، ئێستا گرنگترین شت روبهڕوبونهوهی كۆرۆنایه، بۆیه ناتوانرێت گرێبهستهكانی تهندروستی دابمهزرێندرێن".
ئاماژەی بەوەشکرد، داوایانكردوه پزیشكی دیكهیان لهدهرچوانی كۆلێژه پزیشكیهكان بۆ دابمهزرێندرێت، بهگوێرهی یاسای شهشی ساڵی 2000، بهڵام تا ئێستا هیچ وهڵامێك نهدراونهتهوه.
خەندان
