فوئاد مەعسوم عێراق بەجێ دەهێڵێت

 فوئاد مەعسوم عێراق بەجێ دەهێڵێت
سەرۆک کۆماری عێراق وڵاتەکەی بەجێ دەهێڵێت و روو دەکاتە وڵاتێکی عەرەبی.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵیی کوێتی (کونا)، رۆژی دووشەممە 20/11/2017، فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق بە سەردانێکی یەک رۆژە دەگاتە و لەگەڵ شێخ سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح، میری کوێت کۆ دەبێتەوە.

سەردانەکەی فوئاد مەعسوم بۆ کوێت هاوکاتە لەگەڵ کۆنگرەیەک لەبارەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە دوای داگیرکاریی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق، کە لەسەر خاکی کوێت ساز دەکرێت.

سەرۆک کۆماری عێراق لەڕێگەی ئەو ئاژانسە کوێتییە داوای لە کۆمپانیا کوێتییەکان کردووە بەشداریی بکەن لە وەبەرهێنان، ئاوەدانکردنەوە و دامەزراندنی ژێرخانی ئابووریی عێراق.

ئەو سەردانەی فوئاد مەعسوم بۆ کوێت، دووەم سەردانی سەرۆک کۆماری عێراقە بۆ ئەو وڵاتە لە دوای داگیرکردنی کوێت لەلایەن سوپای رژێمی بەعسی عێراقییەوە لە ساڵی 1989، کە پێش مەعسوم، جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق لە ساڵی 2008 سەردانی ئەو وڵاتەی کردبوو.









باسنيوز
Top