به‌رپرسان مووچه‌ى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌دزن و خواردنیشیان پێناده‌ن
ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانى میلیشایه‌كی حه‌شدى شه‌عبى، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا سه‌ركرده‌ى میلیشیاكه‌یان به‌دزینی مووچه‌كانیان و بردنى خواردنى ڕۆژانه‌یان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و رای ده‌گه‌یه‌نن، ئه‌و سه‌ركرده‌یه ده‌ستى به‌سه‌ر مووچه‌ى دوو مانگیاندا گرتووه و ڕۆژانه‌ش خواردنیان پێ‌نادرێت.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له میدیاكان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى ئینته‌رنێت بڵاوكراوه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى میلیشیاى (ڕه‌وتى ڕاسالییون) ڕای ده‌گه‌یه‌نن، كه له‌سه‌ر فه‌تواى مه‌رجعى باڵاى شیعه‌كان (عه‌لى سیستانى) چوونه‌ته ڕیزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه و سه‌ر به میلیشیاى ڕه‌وتى ڕسالییونن، ده‌شڵێن: "ماوه‌ى دوو مانگه مووچه‌مان وه‌رنه‌گرتووه و مووچهكهمان له‌لایه‌ن عه‌دنان شه‌حمانی، ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه".
عه‌دنان شهحمانى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق، میلیشیایه‌كی به ناوى (ڕه‌وتى ڕسالییون) دامه‌زراندووه، كه له نزیكه له نوورى مالیكی و ئێرانه‌وه. ئه‌و كه‌سى به‌ناوى چه‌كداره‌كانه‌وه لێدوان ده‌دات، له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌شڵێت: "ڕۆژانه خواردنمان پێ‌نادرێت و من دوو ڕۆژنه نانم نه‌خواردووه".
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا، چه‌كداره‌كان ڕای ده‌گه‌یه‌نن، كه مووچه‌ى هه‌ردوو مانگى ته‌موز و ئابیان وه‌رنه‌گرتووه و داوا ده‌كه‌ن له حه‌یده‌ر عه‌بادى و عه‌لى سیستانى ، مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كان و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندس، جێگرى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى، كه ئه‌مریكا به‌تیرۆریست ناساندوویه‌تى، مووچه‌كانیان بۆ وه‌ربگرنه‌وه و ده‌ڵێن: "ده‌ست لهمووچهكانمان هڵناگرین و ده‌بێت بۆمان خه‌رج بكرێت، چونكه ئێمه‌ش خاوه‌ن خێزانین و كرێنشینین".
باسنيوز
