به‌ریتانيا؛ نۆ ده‌ریاوانی ژێرده‌ریاییه‌كی هه‌ڵگری چه‌كی ئه‌تۆمی دورخرانه‌وه
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵ تیمی ده‌ریاوانه‌كان له ژێرده‌ریایی "ئێچ ئێس فیجلنت " كاریانكردووه، كه یه‌كێكه له‌و چوار ژێرده‌رییایه‌ی كه سه‌ر به ده‌ریایی شانشینی به‌ریتانیایه‌و كارپێكه‌ری سیستمی تریدنتی موشه‌كی ئه‌تۆمیه.
وته‌بێژێك به‌ناوی هێزی ده‌ریایی شانشینی به‌ریتانیا رایگه‌یاند "رێگه‌ناده‌ین به كێشانی مادده‌ی سڕكه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی هێزه‌كانمان، ئه‌وكه‌سانه‌ی كه ئاشكراده‌بن به‌پێی پێوه‌ره‌باڵاكانی ئێمه‌وه پابه‌ند نابن رووبه‌رووی دوورخستنه‌وه له‌خزمه‌تكردن ده‌بنه‌وه".
به‌پێی رۆژنامه‌كه، پشكنینه‌كان كه پشتراستی ده‌كاته‌وه ده‌ریاوانه‌كان مادده‌ی سركه‌ریان به‌كارهێناوه، له‌كاتێكدا ئه‌نجامدراوه كه ژێرده‌ریاییه‌كه به‌ره‌و ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رێكه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ی به مووشه‌كی ئه‌تۆمی پڕچه‌ك بكرێت و كاری تیادابكرێت.
وته‌بێژێك به‌ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا ره‌تیكرده‌وه لێدوان له‌سه‌ر شوێنی رووداوه‌كه بدات، به‌ڵام وتی "هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه كه ئاماژه بۆئه‌وه‌بكات ده‌ریاوانه‌كان له‌ژێر كاریگه‌ری مادده‌ی سڕكه‌ردابوون له‌كاتی به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانیاندا ".
وه‌زراه‌تی به‌رگری دوپاتیكرده‌وه فه‌رمانده‌ی ژێده‌رییایه‌كه له‌ئه‌ركه‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه لێكۆڵینه‌وه‌كانیش به‌رده‌وامن ، به‌ڵام ره‌تیكرده‌وه وورده‌كاری زیاتر بخاته‌روو.
هه‌ر ژێرده‌ریایه‌ك له‌و چوار ژێرده‌ریایه‌ی به‌ریتانیا هه‌شت مووشه‌كی تریدنت هه‌ڵگرتووه كه ئاماده‌كراون بۆ ئاراسته‌كردنیان له‌گه‌ڵ 40 كلاَوه‌ی ئه‌تۆمی ، له‌سه‌ر هه‌ر ژێرده‌ریاییه‌كیشدا 135 ده‌ریاوان هه‌یه.
له‌دوای ساڵی 1969 لانیكه‌م ژێرده‌ریاییه‌كی به‌ریتانی كه‌هه‌ڵگری مووشه‌كی ئه‌تۆمیه به‌رده‌وام له‌ئاوه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا له‌گه‌ڕاندایه.
خه‌ندان
