تاران هۆشداریی دەداتە زیارەتکارە ئێرانییەکان لە عێراق
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (ئەلعەرەبییە)، پۆلیسی ئێرانی بەیاننامەیەکی دەرکردووە و تێیدا ژمارەیەک ئامۆژگاریی بۆ زیارەتکارە ئێرانییەکان نووسیوە، کە بە مەبەستی سەردانی مەزارە پیرۆزەکانی شیعە لە عێراق، سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن.
پۆلیسی ئێرانی هۆشداریی داوەتە زیارەتکارانی وڵاتەکەی و رایگەیاندووە، بۆ پاراستنی خۆیان و ”نزیک نەبوونەوەی سیخوڕان لێیان“، پێویستە لەسەریان لە عێراقییەکان نزیک نەبنەوە، تەنانەت لە پۆلیسیش نزیک نەبنەوە.
هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، زیارەتکارانی ئێرانی لەوەش ئاگادار کراونەتەوە، کە یاریی منداڵان و بەرهەمە بە دەست دروستکراوەکان لە کەربەلا نەکڕن، لەکاتێکدا ئەو شارە مەزاری عەلی کوڕی ئەبو تاڵیبی هاوەڵی پێغەمبەری ئیسلام و ئیمامی یەکەمی شیعەکانی لێیە.
پۆلیسی ئێرانی بەشێکی هۆشدارییەکەی تایبەت کردووە بە ژنە ئێرانییەکان و پێی راگەیاندوون، خۆیان لە زۆر چوونە بازاڕەکان، مەزارەکان و شوێنە گشتییەکان بپارێزن و لەگەڵ ئۆتۆمبێلە تایبەتەکانیش سەرنەکەون.
ساڵانە چەندین ملیۆن هاووڵاتیی شیعەی ئێرانی بەمەبەستی زیارەتکردنی مەزارە پیرۆزەکانی عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب و حوسێنی کوڕی، سەردانی شارەکانی نەجەف و کەربەلا لە باشووری عێراق، دەکەن.
باسنیوز
