عێراق.. قوتابییه‌ك له‌كاتى ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌دا جه‌ڵته لێیدا
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ى ڕومادى، سه‌نته‌رى پارێزگاى ئه‌نبار له خۆرئاواى عێراق، ڕای گه‌یاند: "قوتابییه‌كی دواناوه‌ندی (نور نافع) له ناوه‌ڕاستى شارى ڕومادى، ئه‌مڕۆ له‌كاتى ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌كانى خولى سێیه‌م، جه‌ڵته‌ى دڵ لێی دا".
سه‌رچاوه‌كه باسى له‌وه‌ش كرد، كه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، هۆكارى مردنه‌كه بۆ فشارى ده‌روونى گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى تووشى جه‌ڵته‌ى دڵ ببێت و گیان له‌ده‌ست بدات.
ئه‌مساڵ به‌هۆى بارودۆخى ناجێگیری عێراق، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بڕیاری دا هه‌لى خولى سێیه‌م به قوتابییان ببه‌خشێت و تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجام بده‌ن.
باسنيوز
