بەسرە هەڕەشەی راگەیاندنی هەرێم دەکات

 بەسرە هەڕەشەی راگەیاندنی هەرێم دەکات
ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە هەڕەشەی راگەیاندنی هەرێمێک لە حکوومەتی عێراق دەکات.



وەلید قەیتان، جـێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێـزگای بەسرە بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، کە پارێزگای بەسرە %80ـی داهاتی عێراق و بودجەی گشتیی عێراق دابین دەکات، بەڵام ”بەغدا ماوەیەکی زۆرە شایستە داراییەکانی بەسرەی نەداوە“.



وەلید قەیتان هەڕەشەی لە بەغدا کردووە و رایگەیاندووە، ئەگەر حکوومەتی عێراق ”مافە داراییەکانی بەسرە نەدات“، ئەوا ئەو پارێزگایە بەرەو راگەیاندنی هەرێمی بەسرە هەنگاو دەنێت، چونکە ئێستا ”بەغدا تەنانەت پارەی پترۆدۆلاری بەسرەشی بڕیوە“.



زۆرینەی هاووڵاتییانی شاری بەسرە داوای دروستکردنی هەرێمی بەسرە دەکەن، بەمەبەستی خزمەتکردنی پارێزگاکەیان بە داهات و نەوتی شارەکەیان.





باسنيوز
Top