ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەی حوسێنییەی ئیمام سادق ئاشکرا دەکرێت

 ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەی حوسێنییەی ئیمام سادق ئاشکرا دەکرێت
ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەی نزیک حوسێنییەی ئیمام سادق لە باکووری بەغدا ئاشکرا دەکرێت.



شەوی چوارشەممە 4/10/2017، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک حوسێنییەی ئیمام سادق لە ناوچەی حوسێنییەی باکووری بەغدا تەقییەوە.



بەپێی دوایین ئامار، کە میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکان بڵاویان کردووەتەوە، دوو کەس بەهۆی تەقینەوەکەوە گیانیان لە دەست داوە و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.




باسنیوز
Top