جێگرى پێشووى عه‌بادى: به‌نێوده‌وڵه‌تی كردنى ناكۆكییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندى عێراق نییه
به‌ها ئه‌عره‌جى، جێگرى پێشووى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و سه‌ركرده له ڕه‌وتى سه‌در، له ڕاگه‌یاندراوێكدا، جه‌ختیكرده‌وه، كه "هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه" گه‌ر ناكۆكییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان به‌نێوده‌وڵه‌تى بكرێت، گوتیشی: "تیكهڵكردنى وڵاتان پێچه‌وانه‌ى داخوازییهكانمانه كه هه‌میشه داوامان كردووه، وڵاتان ده‌ست وه‌رنه‌ده‌نه كاروبارى نێوخۆیی".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ناكرێت داوا له وڵاتان بكه‌ین ده‌ست نه‌خه‌نه كاروبارى نێوخۆییمانهوه و هه‌ر خۆشمان په‌لكێشیان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كانمان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌تایبه‌ت كه زۆریك له‌و وڵاتانه چاكه‌یان بۆ عێراق نییه".
پێیشیوایه، به په‌لكێشكردنى وڵاتان بۆ ده‌ست تێوه‌ردان له كاروبارى نێوخۆیی، په‌یامێكى خراپ به جیهان ده‌گه‌یه‌نین، به‌و مانایه‌ی: "تواناى چاره‌سه‌ركردنى كێشه نێوخۆییهكانى خۆمانمان نییه".
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنى ناكۆكییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه و پێویسته كێشه‌كان به بێ ده‌ست تێوه‌ردانى هیچ وڵاتێك چاره‌سه‌ر بكرێن".
دواى ئه‌وه‌ى له 25ى ئه‌یلوولى ڕابردوو ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌سه‌ركه‌وتووى به‌ڕێوه‌چوو، حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق په‌ناى برده به‌ر ئێران و توركیا بۆ ئه‌وه‌ى فشار بخه‌نه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌ربازیی و ئابلوقه‌ى ئابوورى بكه‌ن.
باسنيوز
