سه‌رۆكایه‌تى كۆمار بڕیارى لادانى نه‌جمه‌دین كه‌ریم له پۆسته‌كه‌ى په‌سه‌ند ناكات
سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق، په‌سه‌ندكردنى بڕیارى په‌رله‌مان بۆ لادانى (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) دواده‌خات بۆ دواى بڕیارى دادگا له‌سه‌ر ئه‌و تانه‌یه‌ی پارێزگارى كه‌ركووك له‌سه‌ر بڕیاره‌كه، پێشكه‌شى كردووه.
سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق، له ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، كه بڕیارى په‌رله‌مان بۆ لادانى نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگارى كه‌ركووك له پۆسته‌كه‌ى، په‌سه‌ند ناكات.
هه‌روه‌ها هاتووه، كه ده‌سه‌ڵاته‌كانى پارێزگارى كه‌ركووكى بۆ به‌ڕێخستنى كاروبار گۆڕى تا ئه‌و كاته‌ى دادگا بڕیار له تانه‌كه‌ى نه‌جمه‌دین كه‌ریم، سه‌باره‌ت به‌و پرسه ده‌دات.
جه‌خت كراوه‌ته‌وه، كه ڕێكاره‌كه به‌پێی یاسا گیراوه‌ته‌به‌ر و دواى بڕیارى دادگا، مه‌رسوومى كۆمارى بۆ ده‌رده‌كرێت یان ده‌رناكرێت:"به‌پیی ئه‌نجامى داواكه له دادگا".
له‌مانگى ڕابردوودا و به‌هۆى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له كه‌ركووك، په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر داواى حه‌یده‌ر عه‌بادى و به بیانووى "گه‌نده‌ڵى" بڕیاری دا، نه‌جمه‌دین كه‌ریم له پۆسته‌كه‌ى لابدرێت.
bas news-
